سۆنی وادەی بەڕێوەچوونی ستەیت ئۆف پلەی راگەیاند
کۆمپانیای سۆنی وادەی بەڕێوەچوونی بۆنەی ستەیت ئۆف پلەی راگەیاند، بۆنەکە بە کاتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12:00ـی شەو بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی 40 خولەک بەردەوام دەبێت.
کۆمپانیای سۆنی ساڵانە لە ستەیت ئۆف پلەیدا، هەموو نوێکاری، راگەیاندن و ترەیلەرە نوێیەکانی جیهانی پلەیستەیشن پیشان دەدات، ئەمە سێیەم ئیڤێنتی ستەیت ئۆف پلەی کۆمپانیاکەیە لەمساڵدا.
لە پۆستێکدا لە بلۆگی پلەیستەیشن، تیم توری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای سۆنی گوتوویەتی کە لە ستەیت ئۆف پلەیدا "هەواڵ و نوێکارییەکان لەسەر ئەو یارییانە دەبێت کە بۆ پلەیستەیشن 5 بەردەستدەبن"، ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆنەکە تیشک دەخاتەسەر ئەو یارییە سەرسوڕهێنەرانەی لەلایەن دیڤلۆپەرانی جیهانەوە دروستکراون".
هەرچەندە تاوەکو ئێستا وردەکارییەکانی نمایشەکە روون نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت یاریی گەوست ئۆف یۆتێی لەناو نمایشکراوەکاندا بێت کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
دەتوانیت لە پلاتفۆرمی یوتیوب یاخود تویچ بینەری ستەیت ئۆف پلەی کۆمپانیای سۆنی بیت.
04/06/2025