مارتن سکۆرسێزی: ئەتەکیەتی بینینی فیلم لە سینەماکان کاڵبووەتەوە
مارتن سکۆرسێزی بە ئاشکرا نیگەرانیی و توڕەیی خۆی بەرامبەر بە ئامادەبووانی سینەماکان دەربڕی و چەند نهێنییەکی ئاشکرا کرد.
گەورە دەرهێنەری سینەمای ئەمریکا و جیهان، مارتن سکۆرسێزی، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پیتەر تراڤێرز، جەختی لەوە کردەوە؛ ئێستا وەکو جاران سەردانی سینەماکان ناکات و ئامادەبوونی لەم کۆبوونەوە جەماوەرییانەدا تەرک کردووە.
سکۆرسێزی ئاماژە بەوە دەدات، بینەرانی سینەما ئێستا هەڵسوکەوتی نەشیاو ئەنجامدەدەن و کەشی بینینی فیلمەکان تێکدەدەن، هەر ئەمەش وای کردووە چیتر ئامادەی بینینی فیلمەکان نەبێت لە سینەمادا.

بە گوتەی سکۆرسێزی، بێزارکەرترین ئەو هەڵسوکەوتانەی ئامادەبووانی سینەما ئەنجامی دەدەن، قسەکردنە بە تەلەفۆن لەکاتی نمایشکردنی فیلمدا، هاوتای هەستان بۆ کڕینی خواردن و دروستکردنی ژاوەژاوی زۆر.
مارتن سکۆرسێزیی بە کەمبوونەوەی ئەتەکیەتی ئامادەبوون لە سینەماکان و شێوازی بینینی فیلمەکان بە هۆکاری سەرەکیی لاوازبوونی سینەما دەزانێت، ئاماژە بەوەش دەدات کولتووری نمایشکردنی فیلمەکان لەڕێگەی ئینتەرنێت و پلاتفۆرمە جیاوازەکانەوە، وای کردووە مامەڵەکردنی بینەر لە سینەمادا تێکبچێت.
10/06/2025