پرۆسەی دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دواخرا
هێرش جەلال 12/06/2025
پرۆسەی دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ کە لەسەر دۆسییەى 'هەوڵدان بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر پسپۆڕێکی دادگا' بوو، بۆ 26ی ئەیلوولی ئەمساڵ دواخرا.
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) سەردانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە زیندان بکات.
رۆژى چوارشەممە "19ـى ئازار"، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکى گەورەشارەوانیى ئیستانبوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا پێنج ئۆپڕاسیۆن لەدژی سەرۆکشارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئیستانبوڵ لەسەر پشکی جەهەپە ئەنجامدراوە و چەندین سەرۆکشارەوانی و بەرپرسی جەهەپە دەستگیرکراون.
هێرش جەلال
12/06/2025