هونەرمەندی شێوەکاری کورد مستەفا شێرزاد کۆچی دواییکرد
داستان مارف 18/10/2023
هونەرمەندی شێوەکاری کورد "مستەفا شێرزاد" لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری (بۆکان) لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
مستەفا شێرزاد ساڵی 1941 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، خاوەنی چەندین شاکاری هونەرییە، زیاتر لە 60 ساڵ بە بەردەوامی کاری هونەری ئەنجامداوە و رۆڵی هەبووە لە پێگەیاندنی سەدان خوێندکار و هونەرمەندی بە توانا لەو بوارەدا.
(سروشتگەرایی، ریالیزم و رۆمانسیزم) لە شێوازە دیارەکانی کارکردنی بوون، بەڵام کولتووری کوردی لە سەرجەمیاندا رەنگیداوەتەوە، مستەفا شێرزاد لە ژیانی هونەریدا خاوەنی زیاتر لە 500 کاری هونەرییە.
ئەو هونەرمەندەی كورد لەپاش چەند ساڵیك ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا، دواجار لە 7ی تشرینی دووەم لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد.
داستان مارف
18/10/2023