عەلی شەمخانی: زیندووم و ئامادەم گیانی خۆم بەختبکەم

عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای خامنەیی پاش 8 رۆژ لە برینداربوونی، ئەمڕۆ هەینی، پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیندووە و ئامادەیە گیانی خۆى بەختبکات.

لە بەشێکی پەیامەکەیدا شەمخانی دەڵێت، ئەمڕۆ کە هەناسەکانى بە برینەکانی جەستەیەوە بەستراونەتەوە، دەستەکانى بە لاوازی دەلەرزن.

شەمخانی دەشڵێت، ناوی ئێران لە بەرزایی مێژوو بۆ هەمیشە بە پرشنگداری دەمنێتەوە.
عەلی شەمخانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران رۆژی 13ـی ئەم مانگە لە یەکەم رۆژی دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەهۆی هێرش بۆسەر ماڵەکەی، لە شاری تاران بریندارکرا.

رۆژی 16ـی مانگیش، تیمی پزیشکیی عەلی شەمخانی، بە ئاژانسى هەواڵى ئیسنای ئێرانییان راگەیاندبوو، شەمخانى چارەسەرى بۆ کراوە و دۆخی تەندروستیی جێگرتر بووە.