نازناوی ویمبڵدۆن لەسەر ئاستی خانمان یەکلایی دەبێتەوە

ئەمڕۆ پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی گراند سلام بۆ تێنسی سەرزەوی و لەسەر ئاستی خانمان، لە قۆناغی کۆتاییدایە و هەردوو خانمە یاریزان ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی و ئاماندا ئانیسیمۆڤای ئەمریکی رووبەڕوودەبنەوە

کاتژمێر 18:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو خانمە یاریزانەکە رووبەڕوودەبنەوە و نازناوەکە یەکلایی دەکەنەوە، کە تاوەکو رادەیەک هاندەران شۆک بوون کاتێک ئانیسیمۆڤا گەیشتە کۆتایی، چونکە لە یەکەمی ریزبەندیی جیهان، ئارینا سابالێنکای بردەوە، بەڵام جوانترین یارییشی ئەنجامدا، بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە ئانیسیمۆڤا لە ئەنەستەیژیا پاڤلیوچینکۆڤا، دالما گالفی، رێنات زارازوا، یولیا پوتینسێڤای بردووەتەوە، لە ریزبەندیی خانمانی تێنس لە پلەی 12ـەم دێت و بەهۆی ئەم ئاستەی هەیبووە پلەیەک سەرکەوتووە.
سەبارەت بە شڤیۆنتیک، پلەی چوارەمی ریزبەندیی گرتووە، دوای ئەوەی پێش دەستپێکی وەرزی نوێ سزادرا بەهۆی بەکارهێنانی مادە وزەبەخشەکان، بەڵام بەهێز گەڕایەوە و لە ویمبڵدۆن توانی لە بێلیندا بێنچیچ، لودمیلا سانسۆنۆڤا، کلارا تاوسۆن، دانیێل رۆز کۆلینز، کەیتی ماکناڵێ، کۆلینا پودێرمیتۆڤا بباتەوە.
یەکەمجاریشە هەردوو یاریزانەکە لە کاروانی وەرزشی خۆیاندا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.