ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى واست راگەیەندرا

بەهۆى رووداوەکەوە سێ رۆژ ماتەمینى لە پارێزگاى واست رادەگەیەنرێت
بەهۆى رووداوەکەوە سێ رۆژ ماتەمینى لە پارێزگاى واست رادەگەیەنرێت

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەرئەنجامى ئەو لیژنەى لێکۆڵینەوەیەى راگەیاند کە بە فەرمانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى پارێزگاى واست پێکهێنرابوو و 17بەڕێوەبەر و فەرمانبەر دەستیان پێ لەکارکێشراوەتەوە.

عەمید میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، کەمتەرخەمیى ئاشکرا لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەرى بەشێک لە فەرمانگەکانى پارێزگاکە هەبووە و بووەتە هۆى دروستبوونى ئەو رووداوە.

دەشڵێت، بە بڕیارى لیژنەکە، 17 بەڕێوەبەر و برپرسى بەش و فەرمانبەرى دامەزراوەکانى پارێزگاکە بەشێوەیەکى کاتیى دەستیان پێ لەکارکێشراوەتەوە و سێ بەرپرسی سەربازیی پارێزگاکە تاوەکو کۆتاییهاتنى لێکۆڵینەوەکان راگیراون.

گوتەبێژەکەى وەزارەتى ناوخۆ ئەوەشى راگەیاندووە، 610 پرۆژە لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەهۆى کەموکوڕى و نەبوونى مەرجى سەلامەتى داخراون.

وەزارەتى ناوخۆ جەختدەکاتەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانە دەکرێت کە کەمتەرخەم بوون، لیژنەکە بەردەوام دەبێت لەکارەکانى و دەرئەنجامى کۆتایی دەخاتەڕوو.