تۆماس باراک و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە

تۆماس باراک و مەزڵوم عەبدی
تۆماس باراک و مەزڵوم عەبدی

تۆماس باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات هەسەدە کۆبوونەوە و دۆخی سووریایان تاوتوێکرد.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسووریا لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا ئاماژەیان بەوەداوە، کە دەبێت هەنگاوی پێویست و پراکتیکی بنرێت بۆ ئارامکردنەوەی رەوشی سووریا.

لەکۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا سوپاسی فەرماندەی گشتیی هەسەدەی کردووە لەبەرامبەر رۆڵی هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمە دووەمجارە لەم مانگەدا تۆماس  باراک و مەزڵوم عەبدی کۆدەبنەوە و  تاوتوێی دۆخی سووریا و چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکەن.