24 پارێزگای ئێران رووبەرووی کەمئاوی بوونەتەوە

ئاستی کەمبوونەوەی ئاو لە یەکێک لە رووبارەکانی ئێران
ئاستی کەمبوونەوەی ئاو لە یەکێک لە رووبارەکانی ئێران

عیسا بزورگزادە، گوتەبێژی پیشەسازی ئاوی ئێران رایگەیاند، پێنج ساڵە لەسەر یەک وڵاتەکەی رووبەرووی وشکەساڵی توند بووتەوە دەشڵێت، ئەمساڵ 50 شار لە 24 پارێزگا رووبەرووی کەمئاوی توند بوونەتەوە.

بزورگ زادە دەشڵێت، لە وەرزى بارانباریندا 147.2 ملیمەتر بووە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار 40% کەمیکردووە.

گوتەبێژی پیشەسازی ئاوی ئێران، گوتیشی "پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، هورمزگان، بوشەهر و خوزستان بۆ ئەمساڵ کەمترین باران بارینیان هەبووە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵ 149 پرۆژەیان بۆ رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی تەرخانکردووە، بەڵام نەتوانراوە وەکو پێویست رووبەرووی قەیرانەکە ببنەوە.

لەبارەی بڕی ئاوی بەنداوەکان، بزورگزادە، گوتی "بۆ ئەمساڵ 22 ملیار و 760 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە ناو بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو 43%کەمتر بووە".

سێ هێندەبوونی پرۆسەى بەهەڵمبوون بەراورد بە تێکڕای جیهان، دابارینى کەمتر و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هۆکاری سەرەکی کەمئاوی ئێرانن.