فیلم ئانیمەیشنەکان بۆکس ئۆفیسی 2025 داگیردەکەن
لە چینەوە بۆ ئەمریکا، ئەمساڵ ساڵی فیلم ئانیمەیشنەکانە، کە توانیویانە ملیاران دۆلار کۆبکەنەوە و لە دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی ساڵی 2025 بن لە کۆکردنەوەی داهاتی گەورە و بانگهێشتکردنی بینەر بۆ سینەماکان.
لە بەرەی ئاسیا و بەدیاریکراوییش سینەمای چین، فیلم ئانیمەیشنی "Ne Zha II"، توانیویەتی لە بەربەستی کۆکردنەوەی دوو ملیار دۆلار لە ئاستی جیهانییدا نزیکببێتەوە و گەورەترین بەرهەمی سینەمایی ساڵە.

لە بەرەی رۆژئاوا و بەدیاریکراوییش لە هۆڵیوود، فیلم ئانیمەیشنی "Lilo & Stich"، توانی بەربەستی کۆکردنەوەی یەک ملیار دۆلا تێپەڕێنێت و ئێستا لە دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی جیهانە.

چاودێرە سینەماییەکان ئاماژە بەوە دەدەن؛ ساڵی 2025، ساڵی فیلم ئانیمەیشنەکانە و بۆکس ئۆفیسی جیهانییان داگیر کردووە، پاڵنەرێکی گەورەن بۆ بوژاندنەوەی سینەماکان، لە سەردەمێکدا کە پەخشە ئینتەرنێتییەکانی برەوێکی گەورەیان پێدەدرێت و هۆڵەکانی سینەما بینەریان کەمترە.
26/07/2025