12 ناوچەی عێراق بەرزترين پلەی گەرمايان تیادا تۆمارکراوە

هاوڵاتییەکی عێراقی خاولیەک تەڕ دەکات بۆ خۆفێنککردنەوە فۆتۆ: AFP
هاوڵاتییەکی عێراقی خاولیەک تەڕ دەکات بۆ خۆفێنککردنەوە فۆتۆ: AFP

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، چەند شارێکی عێراق بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان ریزبەند کراون، کە بەرزترین پلەی گەرمایان تیادا تۆمارکراوە، بەشێوەیەک پلەی گەرما لە هەندێکیان چووەتە سەرو پلەی کوڵانەوە.

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی کەشوهەوای ئێل دۆرادۆی ئەمريکی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی بەسڕە لە عێراق گەرمترين پلەی گەرمای لە جيهان تیادا تۆمارکراوە و گەيشتووەتە سەروو 52.2 پلەی سيليزی.

شاری بەسڕە و ناسريە لە پلەکانی سێيەم و چوارەم، موسڵ و کەرکوک و حلە لە پلەکانی شەشەم و حەوتەم و هەشتەمی ريزبەندييەکەدا دێن.

ناوچەکانی ديوانيە، عەمارە، بەدرە، کوت، کەربەلا و رەفيل لە پلەکانی کۆتایدا دێن.

هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕەکە، شاری ئەهواز لە ئێران دووەم گەرمترين ناوچەی جيهانە و پلەی گەرما تيايدا 51.2 پلەیە، دوو ناوچەی ديکەی ئێران بەرزترين پلەکانی گەرمای جيهانيان تیایدا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ يەکشەممە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە بەشێک لە شارەکانی ناوەند و باشووری عێراق دەوامی فەرمانگەکان راگيراوە، دەستەى کەشناسیش رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما دەگەنە 53 پلە و ئەم شەپۆلی گەرمايەی ناوچەکەی گرتووەتەوە تاوەکو رۆژى سێشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.