درۆنێکی کشتوکاڵی لە ستۆدیۆی کەناڵ8ـە

لە بوڵتنی تەکنەلۆجیای کەناڵ8، باسی تایبەتمەندییەکانی درۆنی کشتوکاڵی کرا، ژالۆ گۆران، ئەندازیار و دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی تایبەت بە خزمەتگوزاری درۆن ئاماژەی بەوەکرد، درۆنەکە دەتوانێت تاوەکو 30 مەتر بەرزبێتەوە و بۆ رشتنی دەرمان و ماددەی قڕکەر بەکاردەهێنرێت.