قۆرخکاریی ڤێرشتاپن لە فۆرمولا 1 کۆتایی هات
تاوەکو ئێستا 14 پێشبڕکێ لە فۆرمولا 1 ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستاش بە بەچێژترین وەرز دادەنرێت، چونکە براوەی جیاواز هەن و قۆرخکاریی ماکس ڤێرشتاپن خەریکە کۆتایی دێت.
لە دوایین پێشبڕکێی فۆرمولا 1، کە پێشبڕکێی بەلجیکا بوو، دووبارە شۆفێرانی تیمی ماکلارێن سەلماندییان کە ئەمساڵ نازناوەکە بۆ خۆیان دەبێت، کاتێک ئۆسکار پیاستری و لاندۆ نۆریسی هاوتیمی پلەی یەکەم و دووەمیان گرت، چارلز لێکلێرک، شۆفێری تیمی فێراری پلەی سێیەمی گرت.

ئەمە سێیەم پێشبڕکێیە لەسەریەک کە تیمی ماکلارێن پلەی یەکەم و دووەم دەبەنەوە، بە گشتی پیاستری و نۆریس 10 پێشبڕکێیان بە پلەی یەکەم و دووەم بردووەتەوە.
ڤێرشتاپنیش تەنیا دوو پێشبڕکێ پاڵەوان بووە، تاوەکو ئێستاش 7 براوەی جیاواز لە پێشبڕکێیەکان دەبیندرێت، کە ئۆسکار پیاستری، لاندۆ نۆریس، نیکۆ هەڵکنبێرگ، چارلز لێکلێرک، ماکس ڤێرشتاپن، جۆرج رەسڵ و کیمی ئەنتۆنێلی.
هاوکات پێشبڕکێی داهاتووی فۆرمولا 1 لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، کە دەکەوێتە 1 بۆ 3ـی مانگی ئاب

28/07/2025