چۆن محەمەد دلاوەر رازی بوو لە یانەی نەورۆز بمێنێتەوە؟
یانەی نەورۆز محەمەد دلاوەری هێشتەوە، یانەکە ئەو ئەستێرەیەی رازیکرد بە مانەوە و رێگری لە هەوڵەکانی چوار یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد، کە بۆ گواستنەوەی دلاوەر لەسەر هێڵ بوون.
کەناڵ8 لەگەڵ محەمەد دلاوەر قسەی کرد کە ئێستا بە گەشتێکی خێزانی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، باسی بڕیاری مانەوەی لە یانەی نەورۆز کرد و بە کەناڵ8ی راگەیاند: "گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی نەورۆز، تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوام دەبێت، بەڵام هەریەک لە یانەکانی شووڕتە، قوەجەوییە، دهۆک و زاخۆ، هەموو هەوڵێکیاندا، بۆ ئەوەی من بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام کێشەکە لەوەدابوو، من گرێبەستم لەگەڵ نەورۆز هەبوو، دەبوو یانەکان لەگەڵ نەورۆز دانوستاندن بکەن، نەورۆزیش مەرجی قورسی دادەنا بۆ هەر یانەیەک، کە هەوڵی بەدەستهێنانی منی دەدا”.
محەمەد دلاوەر ئەوەشی ئاشکراکرد: “یانەی شووڕتە لەبەرامبەر مافی دەستبەرداربوونم، 250 ملیۆن دیناری بە یانەی نەورۆز دا، بەڵام نەورۆز داوای زیاتر لە ملیارێک دیناری دەکرد، هەربۆیە هیچ یانەک ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارە زۆرە بدات بە یانەی نەورۆز".
ئەستێرەکەی نەورۆز سەبارەت نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گووتی: “ئێستا بۆ گەشتێکی هاوینە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانم، لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، هەموو شتێکم لەگەڵ نەورۆز یەکلایکردەوە، من گرێبەستم لەگەڵ نەورۆز نەکردووە، چونکە پێشتر رێککەوتنی من و یانەی نەورۆز تاوەکو ساڵی 2027 بوو، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، بڕیاری مانەوەم دا لە نەورۆز، نەوەک نوێکردنەوەی گرێبەست

29/07/2025