فیلمە نوێیەکەی مایکڵ جاکسن بۆ دواخرا؟
هەمووان چاوەڕوانی فیلمە نوێیەکەن سەبارەت بە ژیاننامەی گەورە گۆرانیبێژی ئەمریکا و جیهان و پادشای پۆپ مایکڵ جاکسن، کە بڕیارە چەند مانگێکی داهاتوو لە تێکڕای سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت.
ئەم فیلمە، بە تەکنەلۆجیای IMAX وێنەی گیراوە و لە ئاستی جیهانییدا لە تێکڕای سینەما ستانداردەکان و ئایماکس نامیشدەکرێت، ئانتوان فوکوا دەرهێنانی بۆ کردووە و لە نووسینی جۆن لۆگنە.

فیلمەکە بە بڕی 155 ملیۆن دۆلار بەرهەمهێنراوە، سەرەتای ساڵی رابردوو، بڕیار بوو فیلمەکە نمایشبکرێت، بەڵام بەهۆی بوونی کەموکورتییەوە، دواخرا بۆ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و سەرەتا پلان وابوو بە دوو بەشی سەربەخۆ بڵاوبکرێتەوە.
لەم فیلمەدا، ئامۆزاکەی مایکڵ جاکس، جەعفەر جاکسن، رۆڵی مایکڵ دەگێڕێت، کە بە گوتەی بەرهەمهێنەران، نواندنێکی ناوازەی پێشکەشکردووە.

هەریەک لە کۆمپانیاکانی لایەنسگەیت، یونیڤێرسڵ و کینۆ فیلمس لە ئاستی جیهانییدا ئەرکی دابەشکردنیان گرتووەتە ئەستۆ و لە ئاستی ناوەڕۆکیشدا فیلمەکە سەبارەت بە بەناوبانگبوونی مایکڵ جاکسنە، لە منداڵێکی گۆرانیبێژەوە بۆ بوون بە پادشای پۆپ.
31/07/2025