شارەزایەك گرنگی "پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی" لە مامەڵەکانی بانکی رووندەكاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق. فۆتۆ: AFP
بانکی ناوەندیی عێراق. فۆتۆ: AFP

هومام شەماع  پسپۆڕی بانکی، گرنگی "پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی" لە مامەڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار رووندەکاتەوە.

هومام شەماع، پسپۆڕی بانکی، رایگەیاند :"بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گرنگییەکی گەورەی هەیە لە مامەڵەکردنی بانکی ناوەندی لەگەڵ فرۆشتنی دۆلاردا".

گوتیشی : "ئەم پلاتفۆرمە رێگری لە فرۆشتنی بڕێکی زۆری دۆلار بە نایاسایی دەکات، هەروەها رێگری لە سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی دراو لە دەرەوەی وڵات، دەکات".

ئەو شارەزایە روونیكردەوە "عێراق ناتوانێت کارەکانی ئەو پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییە بوەستێنێت، چونکە لەلایەن یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە سەپێنراوە بەسەریدا، ئەم سەپاندنەش بۆ ئەوە هاتووە رێگری لە هەر گواستنەوەیەکی بیانی بکات کە راست نەبێت، چونکە ئامانجی دەرکردنی دۆلارە، تەنها بۆ عێراق".

بەگوتەی پسپۆرە بانکییەکە : "دوای کارکردن لەگەڵ ئەم پلاتفۆرمە، زۆرێک لەو ئۆپەراسیۆنانە راگیران، بۆیە هەندێکیان پشت بە ناردنی رەش دەبەستن لە رێگەی هەندێک کۆمپانیاوە بۆ دەرکردنی دۆلار".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 10ی ئایاری 2023، بانکی ناوەندی پشتڕاستیکردەوە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی داواکارییەکانی کۆمپانیاکان و دابینکردنی دارایی پێداویستییە تایبەتییەکانی هەموو هاوڵاتیان بۆ دۆلاری ئەمریکی.

 دوای ئەوەی بانکی ناوەندی لە 19ی شوباتی 2023، رێنماییەکی راگەیاند بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ، کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتی لە فرۆشتن و کڕینی دراوی بیانی بۆ ئەوەی لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار".