هۆکارەکانی هەوکردنی پەنکریاس چین؟

گران جاف 09/08/2025
د. سەرکەوت لەتیف - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر
د. سەرکەوت لەتیف - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر

هەوکردنی پەنکریاس نەخۆشییەکە دەکرێت کتوپڕ یان درێژخایەن بێت و باوترین نیشانەی نەخۆشییەکەش ئازاری سکە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، د. سەرکەوت رەئوف، پزیشکی پسپۆڕی ورد لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و ناوبینی، باسی لە باوترین هۆکارەکانی هەوکردنی پەنکریاس کردووە و چارەسەرەکانیشی خستووەتەڕوو.

سەرەکیترین هۆکارەکانی هەوکردنی پەنکریاس بریتینلە:

  • زۆر خواردنەوەی کحول
  • زیادبوونی چەوریی سیانی
  • گیرانی بۆریی زەرداو بەهۆی بەرد یان گرفتی بۆماوەییەوە کە پەیوەستە بە بەرگریی جەستە، یان زیادبوونی کالسیۆم و کەڵەکەبوونی پڕۆتینەوە.

نیشانە باوەکانی هەوکردنی پەنکریاس ئەمانەن:

  • ئازاری بەردەوام، دووبارە و توندی سک
  • لەدەستدانی کێشی جەستە (بەبێ گۆڕینی شێوازی ژیان) بەهۆی خراپیی هەڵمژینی بەها خۆراکییەکانەوە
  • گۆڕانی پیسایی بۆ چەور و بۆن ناخۆش
  • تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

چارەسەرەکانی هەوکردنی پەنکریاس:

گرنگە پاش هەبوونی ئەم نیشانانە، چارەخواز بچێت بۆلای پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس. لە ئەگەری هەبوونی بەردی زراو، داخرانی رێڕەوی زراو و پەنکریاس، نەشتەرگەریی لابردنی بەرد و کردنەوەی رێڕەوەکە دەکرێت.

هاوکات وەرگرتنی دەرمان لەڕێگەی دەم یان خوێنهێنەرەوە، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی کەمچەوری و خواردنەوەی شلەیەکی زۆر لەگەڵ ژەمی بچووک و بەردەوام، ئەگەر حاڵەتەکە بەهۆی دەرمانێکی دیاریکراوەوە دروستبووبێت، ئەوکات پێویستە دەرمانەکە لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوەستێنرێت یان بگۆڕرێت.

گران جاف

09/08/2025