سوهراب محەممەدی.. دەنگی ڕەسەنی کوردی خۆراسان

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سوهراب محەممەدی، گۆرانیبێژ، موزیکژەن و ئاوازدانەرێکی دیاری کورد بوو، لە دیارترین هونەرمەندە کوردەکانی خۆراسان و ئێران بووە، سەدای گۆرانییەکانی لە سایەی ئامێری دووتارەوە هاتوون.


سوهراب مەحەممەدی، ساڵی 1937 لە شاری مانێ و سامەلقان، لە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست هەڵکەوتووە، کە ناوبانگیان بە پاراستنی فەرهەنگە کوردییەکەیان بەدەستهێناوە و وەکو خۆی هێشتوویانەتەوە، سەروکاریان لەگەڵ ئامێری موزیکیی دووتار بووە و گۆرانیی کوردییان پێ چڕیوە، هاوشێوەی یارسان و ئێزدییەکان، ئەم ئامێرەیان لەلا پیرۆز بووە.


ئەم هونەرمەندە، لە سایەی هونەر دۆستیی و ئەشقی بنەماڵەکەی بۆ ئەدەب و شیعر، هەر زوو دەستی داوەتە فێربوون و ئەنجامدانی کاری هونەری، لە تەمەنی 10 ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری دووتار کردووە، لە سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کورمانجیی خۆراسان، کاری کردووە، تاوەکو دوا ساتەکانی ژیانیشی، بەردەوام بووە لەسەر ئەم ڕێبازە و سەرقاڵی دانانی موزیکی کوردی بووە.

سوهراب محەممەدی، ڕێکەوتی 13ـی ئابی 2016، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا