عێراق و تورکیا لە پرسە ژینگەییەکان هاوکاریى یەکدى دەکەن
ئارام قەرەداغی 13/08/2025
شاندێکى وەزارەتى ژینگەى عێراق و تورکیا لە سویسرا پێکەوە کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەى هەماهەنگیى هەردوو وڵات لەبارەى پرسە ژینگەییەکانەوە کرا.
لە شاری جنێڤى سویسرا، کۆڕبەندێکى نێودەوڵەتى بە ئامانجى دانانى سنوورێک بۆ پیسبوونى ژینگە بە پلاستیک بەڕێوەدەچێت و شاندێکى عێراق لە کۆڕبەندەکە بەشدارە.
هەڵۆ عەسکەرى، وەزیرى ژینگەى عێراق بە کەناڵ8ى راگەیاند، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ شاندێکى تورکیا دەربارەی پرسە ژینگەییەکان کۆبوونەتەوە، دەشڵێت، گفتوگۆکراوە لەسەر چۆنیەتیی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانى پلاستیک و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک.
گوتیشى، هەر لە کۆبوونەوەکە بابەتی ئاو باسکراوە و گفتوگۆکراوە لەبارەى پێویستیی عێراق بە ئاو و کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر عێراق و وڵاتانى ناوچەکە.
ئارام قەرەداغی
13/08/2025