یەک ملیۆن و 600 هەزار کۆچبەر ئەمریکایان بەجێهێشتووە

کريستی نۆم، وەزيری ئاسايشی ناوخۆی ئەمريکا رايگەياند، لە 200 رۆژی دەستبەکاربوونيدا، یەک ملیۆن و 600 هەزار پەنابەرى ناياسایی وڵاتەکەيان بەجێهێشتووە.

نۆم، سوپاسی ترەمپ دەکات و دەڵێت "ئەوە دەستکەوتێکی گەورەيە، بە واتای ئەوەدێت شەقامەکان سەلامەتتر دەبن، فشار لەسەر خوێندنگە و خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکان کەمدەبێتەوە و هەلی کارێکی باشتر بۆ ئەمریکییەکان دەڕەخسێت".

نۆم، لەگەڵ دەستبەکاربونيدا هەڵمەتێک چەند مليۆن دۆلاری دەستپێکرد و لەژێر دروشمی "ئێستا بڕۆن" هۆشداری دەداتە بيانييە ناياساييەکان ئەمريکا بەجێبهێڵن، دەشڵێت "ئەگەر نەڕۆن دەستگیریان دەکەن و دیپۆرتیان دەکەنەوە".

ميديای ئەمريکا باس لەوەدەکەن، کەمبوونەوەی خێرای ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هەستی پێدەکرێت، ئەوەش لە کەمبوونەوەی فشار لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان و سەرهەڵدانەوەی بازاڕەکانی کاری ناوخۆیی دەبینرێت.

کريستی نۆم لە 25ـی کانوونی دووەمی 2025ـەوە وەک هەشتەمين وەزيری ئاسايشی ناوخۆی ئەمريکا دەستبەکاربووە.