حەسەن یوسف زەمانی.. موزیکدانەری دیاری کورد
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
حەسەن یوسف زەمانی، لە دیارترین هونەرمەند، موزیکدانەر و ڕابەرانی موزیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە لە شاری سنە، لە تەمەنی 15 ساڵیدا دەستی بە کاری هونەریی کردووە.
حەسەن یوسف زەمانی ساڵی 1931 لە سنە لەدایکبووە، خوێندنگەی موزیکیی سەربازی لە ئێران تەواوکردووە، برای موزیکژەنی بەناوبانگی کورد، حسێن یوسف زەمانییە، ساڵی 1949 لە ڕادیۆی ورمێ دەستی بە کارکردن کردووە و ساڵی 1991 ڕووی لە کەنەدا کردووە.
چەندین ئاوازی بۆ گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، لە دیارترینیان:
"دریا تو بگو"ـی نادر گۆلچین
"دولت عشق"ـی شەجەریان
"نجوا"ـی شەهرام نازری
پەپوولەی ئازادی
نەسیمی پاییز
هەڵاڵەی غەمگین
ڕێکەوتی 16ـی ئابی 2009، بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا