لە سلێمانی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت

رۆژی 27ـی ئابی 2025 بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8، کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی دەستپێدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت.

لە کۆنفرانسەکەدا، کەسایەتییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەری وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی و عەرەبی، نوێنەری سەرجەم پارت و رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە سەرانسەری ناوچەکە بەشداردەبن.

کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی، کە تاوەکو 30ـی ئاب بەردەوام دەبێت، ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی عەرەب و کورد، پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارتە سۆسیال دیموکراتەکان، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانی پەیوەست بە وەڵامدانەوەی پرۆگرام و حوکمڕانی دیموکراتی، دامەزراندنی بناغە و دیدگایەکی سیاسی نوێ و پلانی ستراتیجیی سۆسیال دیموکراسی لە جیهانی عەرەبیدایە.