ئێران: بەرهەمی رۆژانەی نەوت و گازمان زیادیکردووە

یەکێک لە کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی ئێران
یەکێک لە کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی ئێران

موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، بەرهەمی نەوتی خاوی وڵاتەکەی لە ساڵی رابردووەوە رۆژانە 100 هەزار بەرمیل و گازیش 30 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە.

پاکنەژاد دەشڵێت، لە مانگی ئازارەوە تاوەکو حوزەیرانی 2025 نزیکەی 21 هەزار بەرمیلیان رۆژانە هەناردەکردووە.

وەزیری نەوتی ئێران دەشڵێت، لە پلانیاندایە بڕی بەرهەمی نەوت و گاز زیاتر بکەن و هەوڵەکانیش بۆ نوێکرنەوەی کێڵگەکان و وەبەرهێنانی نوێ لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەگوێرەى داتاکان، لەئێستادا بەرهەمی رۆژانەی نەوتی ئێران نزیکەی 3.7 ملیۆن بەرمیلە و بڕی بەرهەمی گازی رۆژانەش نزیکەی 870 ملیۆن مەترسێجایە.

وەزیری نەوتی ئێران باسیلەوەکردووە، لە پلانیاندایە بەرهەمی نەوتی خاو بگەیەننە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

هەوڵەکانی ئێران بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوت و گازی وڵاتەکەی لە کاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامیی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە، تاران ناتوانێت نەوت و گاز هەناردەی وڵاتانی دیکە بکات، وڵاتەکە ئێستا رووبەڕووی قەیرانی وزە و گاز بووەتەوە بەو هۆیەشەوە هەناردەی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی راگرتووە.

25ـی نیسانی 2025 ئێران و رووسیا یاداشتنامەی لەیەکتێگەیشتنیان لەبارەی گواستنەوەی گاز لە رووسیاوە بۆ ئێران واژۆکرد، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنەکە، رۆژانە 150 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە رووسیاوە هەناردەی ئێران دەکرێت.