هاتوچۆى سلێمانى: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە و سلێمانی - شارەزوور دەکەونەکار
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کامێراکانی تۆمارکردنى تیژڕەویى نێوان سلێمانی – تاسڵوجە و سلێمانی شارەزوور، دەکەونەکار.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانى، ئەوەشى خستووەتەڕوو، کاتژمێر 10ـى رۆژى پێنجشەممە 28ـى ئاب، کامێراکانی تیژڕەویى رێگای نێوان سلێمانی- تاسڵوجە و بە پێچەوانەوە دەکەونە کار و تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستمی یەک خاڵ بەگوێرەى ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتوچۆی تەنیشت رێگاکە دانراون تۆمار دەکرێت.
هەروەها رێگای نێوان سلێمانی – شارەزوور بەهەمان شێوە کامێراکان دانراون لە رۆژی 28ـى ئاب لەکاتژمێر 10 دەکەوێتەکار بە سیستمى پۆینت تو پۆینت، بەگوێرەى ئەو خێراییانەی دیاریکراوە لە رێگەی هێماکانی هاتوچۆ تۆمار دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، میکانیزمی سەرپێچیی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە کامێراکان بەگوێرەى فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ رێکخراوە، واتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێـمی کوردستان بە یەک سیستەم کاردەکەن بێ جیاوازی لەو شەقام و رێگایانەی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان لە کە لە هەرێمى کوردستان کامێراکانی تیژڕەوی تیادایە.
28/08/2025