نەيجيريا هەناردەکردنی رووەکی شیا قەدەغە دەکات
حکومەتی نەیجیریا هەناردەکردنی جۆرێک لە چەرەسات بە کاڵی قەدەغە دەکات، ئەو بەرهەمە پێیدەگوترێت، شيا و رۆنەکەی پێکهاتەيەکی سەرەکیی زۆرينەی بەرهەمە جوانکارييەکانە.
نەيجيريا دەيەوێت قەدەغەی هەناردەی ئەو رووەکە وەک کەرەستەی خاو رابگرێت لەبری ئەوە لە کارگەکانی وڵاتەکەيدا رۆنە کەرەکەی وەربگرێت و بيفرۆشێت، چونکە بە گوتەی شارەزايانی ئابووری وڵاتەکە، بەوجۆرە قازانجی زياتری دەستدەکەوێت.
کاشم شەتیمە، جێگری سەرۆکی نەيجيريا رایگەیاند، قەدەغەکردنی ئەو بەرهەمە بۆماوەی شەش مانگ، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دواتر پێداچوونەوە بە درێژکردنەوەيدا دەکرێت.
بەرپرسە نەيجيرييەکە دەڵێت، "قەدەغەکردنەکە وڵاتەکە لە هەناردەکاری شيای کاڵەوە دەگۆڕێت بۆ دابینکەرێکی جیهانیی کەرەی شیا و بەرهەمەکانی ديکەی".
نەيجيريا دوای هەريەک لە (بۆرکينافاسۆ، مالی، تۆگۆ، کۆتديڤوار و غانا) دێت، کە لە دوو ساڵی رابردوودا هەناردەکردنی ئەو بەرهەمەیان قەدەغە، ياخود سنووردار کردووە.
شیای کاڵ دەکوڵێنرێت و پرۆسێس دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی کەرەی شیا، کە پێکهاتەیەکی سەرەکیی بەرهەمە کۆزمەتيکەکانی وەک لۆشن و شامپۆ و کۆندیشنەر و شێدارکەرەوەيە.
بەرپرسانی نەيجيريا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەگەر قەدەغەکردنی هەناردەکردن بەردەوام بێت، پێشبینیدەکرێت، تاوەکو ساڵی 2027 سێ ملیار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.
29/08/2025