گرووپی شانۆی هەوار خەڵاتێکی لە وڵاتی ئوردن بردەوە

گرووپی شانۆی هەواری شاری کەرکوک، بەشداری فێستیڤاڵێکی وڵاتی ئوردنیان کردووە و خەڵاتێکی نێودەوڵەتییان بردووەتەوە.

شانۆییەکە لە فێستیڤاڵی "رەحالە"ـی وڵاتی ئوردن بەشداری کردووە و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی کردووە و هێندەش جێگەی رەزامەندی لیژنەی داوەران بووە بووەتە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین سینۆگرافیا.

 نەژاد نەجم، سینۆگرافیا و دەرهێنەری شانۆییەکە بە کەناڵ8ـی گووت: نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستانمان کرد لە فێستیڤالەکەدا، نمایشەکەمان لە کۆتا رۆژدا پێشکەشکردو  و بووە جێگەی رەزامەندی بینەران و لیژنەی داوەرانیش.

ئاماژەی بەوەشدا، فێستیڤاڵەکە چەندین پانێڵی لەخۆگرتبوو، نەژاد نەجم وەکو شانۆکارێکی کورد بەشداریی لە پانێڵێکی فێستیڤاڵەکەدا کرد و باسی لە گرنگیی "دیاریکردنی شوێن پێش دەق" کردبوو.

نەبات" ناوی گۆڕاوی مۆنۆدرامای "سەلمە"یە، گرووپەکە  پێشکەشی کردووە بەو دایکەی لەسەروبەندی شاڵاوی ئەنفال جگەرگۆشەکەی داوای خەیاری ئەکرد و بەدەم جوینی پێڵاوێکی سەوزەوە رۆحی دەرچوو.

دیۆدرامای "نەبات"  لە نووسینی: د.دڵشاد مستەفایە، نەژاد نەجم سینۆگرافیا و دەرهێنانی کردووە، هەوار فارس و ئۆغێلی ئەمپێرت کاری نواندنی بۆ کردووە.