دابەشکردنى مووچەى مانگى 9 لە عێراق دەستیپێکرد

لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کرا
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کرا

وەزارەتى دارایى عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ و سەرەتاش مووچەى خانەنشینانى سەربازى و مەدەنى دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیى ژمێریاریى سەربە وەزارەتى دارایى دەستیکردووە بە پارەدارکردنى مووچەى مانگى 9ـى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیى.

روونیشکراوەتەوە، دەستەى خانەنشینیى نیشتمانى و بانکەکانى رافیدەین و رەشیدیش مووچەى مووچەخۆرانیان خستووەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، داوا لەو خانەنشینانە دەکەن، کە نامەى ئەلیکترۆنییان پێدەگات، سەردانى لقى ئەو بانکانە یاخود ATMـەکان لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکە بکەن بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان.

دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ لە عێراق لەکاتێکدایە، مووچەى مانگى شەشى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت و تاوەکو ئێستا چارەنووسى مووچەى مانگەکانى 7 و 8 و مانگەکانى دواترش نادیارە.