تەرمى کوژراوانى هێرشەکەى ئیسرائیل لە دەوحە بەخاکسپێردرا

رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل لە دەوحە فۆتۆ: AFP
رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل لە دەوحە فۆتۆ: AFP

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەڕێوەچوو.

رێورەسمەکە لە مزگەوتی محەمەد عەبدولوەهابەوە دەستیپێکرد و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەڕ بەشداری تێداکرد.

وەزارەتی ناوخۆی قەتەڕ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە لرد، ئەمرۆ پێنجشەممە لە مزگەوتی محەمەد عەبدولوەهاب نوێژی مردوو لەسەر "شەهیدان"ـى هێرشەکەی ئیسرائیل دەکرێت و لە دوایشدا لە گۆڕستانی مەسایمیر دەنێژرێن.

میری قەتەڕ بەشداریکرد لە بەخاکسپاردنی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد فۆتۆ:AFP

وەزارەتی ناوخۆی قەتەڕ، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارى ئەو کەسانە دەکەن کە کوژراون، دڵنیایشیدا لەوەی سەرجەم دەزگا پەیوەستەکان بەردەوام رێکارە پێویستەکان دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ژیانی سەرجەم لایەنەکان.

رۆژی سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنی مانەوەی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، لە کاتێکدا پێشنیازى ئاگربەستیان تاوتوێدەکرد، لە هێرشەکە بەرپرسەکان پێوە نەبوون، بەڵام بەڵام پێنج ئەندامی بزووتنەوەکە کوژراون.