وەزیری کارەبای عێراق واژۆ لەسەر گرێبەستێکی چوار هەزارمێگاواتی دەکات
زیاد عەلی فەیدل، وەزیری کارەبای عێراق، واژۆکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی کارەبای ڕاگەیاند کە توانای4000 مێگاواتی هەیە.
وەزیری کارەبای عێراق، لە راگەیگەیاند:" ئەو گرێبەستانە ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار پاشەکەوت دەکەن، هاوکات سیستەمە زیرەکەکان لە 10 ناوچەی نیشتەجێبوون و بازرگانیدا بەردەست دەکرێن".
زیاد فەیدڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی " کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ لە ساڵی 2017 ەوە ڕاگیراون، بەڵام لە ماوەی ئەمساڵدا گرێبەستمان واژۆ کردووە لە قۆناغی یەکەم بە توانای 1250 مێگاوات، ئێستا لە پرۆسەی واژۆکردنی گرێبەستداین بۆ قۆناغی دووەم کە دەگاتە 2500 مێگاوات، ئامانجمانە ئەو توانایەی کە ئێستا واژۆی لەسەر دەکەین بیگەیەنینە 4000 مێگاوات
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم وزەیە زیاد دەکرێت بۆ تۆڕی کارەبا بەبێ هیچ سووتەمەنیەک بە بەکارهێنانی ئەو گەرمییەی لە یەکە سادەکان دەردەچێت".
ئامانجی پرۆژەکە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بۆ گەنجینەی عێراق، کە تێچوونی کڕینی گاز لەخۆ دەگرێت.
هەوڵەکانی عێراق بۆبەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوو ئێران هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق کەمکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانای کارەبا سودی لێوەردەگیرا و عێراق ناچاربوو بەهۆی کەمکردنەوەکەی ئێران و سزاکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکمانستان ڕێکبکەوێط بۆ هاوردەکردنی گاز.
26/10/2023