وەزیری بەرگریی عێراق: هیچ هەڕەشەیەک لەسەر عێراق نییە

سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق لە کاتی وەڵامدانەوەی رۆژنامەوانان
سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق لە کاتی وەڵامدانەوەی رۆژنامەوانان

لە وەڵامی کەناڵ8ـدا لەبارەی دەنگۆی راپۆرتێک بە هێرشکردنەسەر عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە و گوایە لەپاش هێرشکردنەسەر قەتەڕ ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل  عێراقە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق گوتی؛ هیچ نیگەرانییەک لەوبارەیەوە بوونی نییە و ئامادەباشی شەڕ و ئامادەیی بۆی کراوە.

عێراق ئامادەباشی بۆ شەڕ کردووە

وەزیری بەرگریی عێراق بۆ کەناڵ8 گوتیشی، سیستمی راداری نوێ کڕدراوە و چەند سیستمێکی نوێش بەڕێوەیە و ئەوان وەک وەزیری بەرگریی؛ پابەندن بە پتەوکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکە و دووپاتیشیکردەوە هیچ مەترسییەکی نیگەرانکەر یان هەڕەشەیەکی نزیک بوونی نییە.

عێراق سیستمی راداری نوێی کڕیوە

وەزیری بەرگری عێراق هەموو لایەکی دڵنیاکردەوە و گوتی " بەدڵنیایی ئامادەکارى بۆ جەنگ و ئامادەباشى جەنگى کراوە و لەبارەیەوە دڵنیاین، بەڵێ رادارى نوێ هەیە و رادارى ئاشکراکردمان لە سەرەتاى گرێبەستەکەوە وەرگرتووە، گرێبەستەکانمان و پابەندییەکانمان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنى سوپاى عێراقى، شتێکى نیگەرانکەر و هەڕەشەکى نزیک لە ئارادا نییە".