رووسیا رکابەری ستارلینکی ئەمریکا دروستدەکات
شێوە عومەر 17/09/2025
سەرۆکی بۆشایی ئاسمانی رووسیا رایگەیاند، بەمزووانە رووسیا رکابەرێکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی ئەمریکای دەبێت.
ستارلینک کە لەلایەن ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکرێت، بە زیاتر لە هەشت هەزار مناگی دەستکرد لە خولگەی زەویدا، گەورەترین تۆڕی مانگی دەستکردی هەیە لە جیهاندا.
دیمیتری باکانۆڤ، سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رۆسکۆزمۆسی رووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند :"ئێستا چەندین مانگی دەستکردی تاقیکاری لە خولگەدان"، هەروەها وتیشی :"ئێمە زۆر بە خێرایی بەم ئاڕاستەیەدا دەڕۆین".
کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی رووسی کە بە "بیرۆ 1440" ناسراوە، خەریکی پەرەپێدانی سیستمێکی مانگی دەستکردە بۆ جێگیرکردن لە خولگەی نزمی زەویدا، بەمەبەستی گەیاندنی داتا.
شێوە عومەر
17/09/2025