تیکتۆک: گفتوگۆی ترەمپ و شی جینپینگ بەرەوپێشچوون

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لۆگۆی پلاتفۆرمی تیکتۆکدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لۆگۆی پلاتفۆرمی تیکتۆکدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بە تەلەفۆن لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەبارەی پرسی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک گفتوگۆیەکی باشیان کردووە و پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە. ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ نزیکبوونەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆسیەیە.

گفتوگۆی ترەمپ و شی: پێشکەوتن لە چەندین پرسدا

سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، نووسیویەتی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە گفتوگۆیان کردووە. لەوانە: پرسی بازرگانی، جەنگی ئۆکرانیا و، بەتایبەتی رێککەوتن لەبارەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە گفتوگۆیەکی باشیان لەبارەی تیکتۆکەوە کردووە و چۆنیەتی واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتاییان تاوتوێکردووە.

دریژکردنەوەی مۆڵەت و دیداری داهاتوو

ترەمپ هەروەها دەڵێت، لەگەڵ شی رێککەوتوون لە دیداری هاریکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن یەکببینن و گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ئەو پرسانەوە بکەن. سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەیدا ئاشکرای کردووە کە سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی چین دەکات و سەرۆکی چینیش لە کاتێکی گونجاودا سەردانی ئەمریکا دەکات.

شایەنی باسە، رۆژی دووشەممەی رابردوو شاندی ئەمریکا و چین بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی فرۆشتنی تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیای بایتدانسی چینییەوە کۆبوونەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان هەردوولا لەسەر پرسە تەکنیکییەکان هەنگاوی باشیان بڕیوە بۆ رێککەوتن. رۆژی 15ی ئەم مانگە دواین وادە بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی فرۆشتن یان داخستنی تۆڕەکە لە ئەمریکا، بەڵام بەهۆی لێکتێگەیشتنی باشی دانوستانەکان دۆناڵد ترەمپ بۆ چوارەمین جار مانەوەی تۆڕەکەی لە ئەمریکا تاوەکو 16ی کانوونی یەکەم درێژکردەوە.