ئەمینی ئەڤداڵ.. دانەری ڕێزمان و نووسەری فۆلکلۆر

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دیارترین کەسایەتییەکانی کوردە لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، لە بوارەکانی زمان، فۆلکلۆر، ئەدەب و توێژینەوە کاری کردووە.


لەدایکبووی باکووری کوردستانە

ساڵی 1906 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، بەهۆی فشاری کەمالییەکان، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕووی لە ئەرمەنستان کردووە، ساڵی 1933، فەرهەنگی ئەرمەنی – کوردی داناوە، پاش سێ ساڵ، لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیری دیاری کورد، کتێبی "فۆلکلۆرا کورمانجا"ـی نووسیوە.


ستایشێکی زۆر دەکرێت

ساڵی 1944 دکتۆرای لە ئەدەب وەرگرتووە بە ناونیشانی "ژنی کورد و خێزان – توێژینەوەی مێژوویی"، وێڕای ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر زمان و مێژووی کورد، هۆنراوەی نووسیوە، چاودێرە ئەدەبییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە؛ لە ئاستی جوانیناسییدا، بەرهەمەکانی لە ئاست و پلەی شاعیرە بەتوانا و زۆر باشەکانی ڕووسیا بووە.


ڕێزمانی کوردی داناوە

ساڵی 1963، بووە بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ریا تازە، سەرقاڵی نووسینی وتار و بڵاوکراوەی ئەدەب و فۆلکلۆر بووە، هاوکات چەندین کتێبی لەبارەی زمانی کوردی، ئەرمەنی و ڕووسی نووسیوە، ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلە جیاوازەکانی قۆناغی سەرەتایی نووسیوە.


58 ساڵ ژیاوە

ئەمینی ئەڤداڵ، ڕێکەوتی 22ی ئەیلوولی 1964، پاش ساڵانێک لە خزمەتکردنی زمان، ئەدەب، شیعر، فۆلکلۆر و سەرچاوەی زانستیی زمانی کوردی، لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا