گاڤی بەدەست ئازاری ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت
یانەی بەرشلۆنە داوای لە پزیشکەکانی یانەکەی کردووە، دەست بکەن بە تاقیکردنەوە لەسەر ئاژنۆی گاڤی، بۆ ئەوەی بزانن یاریزانەکە تاوەکو چەند ئامادەیە بۆ یاریکردن.
گاڤی ماوەیەکی زۆرە بەدەست ئازاری ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند، پزیشکەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا زنجیرەیەک پشکنین بۆ ئەژنۆی گاڤی ئەنجام دەدەن وەک راکردن، بازدان، سوڕانەوە و بازدانی لەناکاو تاوەکو بزانن یاریزانەکە کاردانەوەی چۆن دەبێت، دەیانەوێت بزانن دوای تەواوبوونی ئەم پشکنینانە ئازاری ئەژنۆی بەردەوام دەبێت یان نا، دواتر بڕیار لەسەر بەشداریکردنی یاریزانەکە دەدەن لە یارییەکاندا.
هانسی فلیک راهێنەری بەرشلۆنە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش رووبەڕووبونەوەی خیتافی باسی لە بارودۆخی گاڤی کرد و گوتی:
گاڤیم زۆر خۆشدەوێت و هیوادارم بە زووترین کات بینینمەوە، نازانم کەی ئامادەدەبێت بۆ یاریکردن، منیش وەک ئێوە چاوەڕێی بڕیاری پزیشکەکانم."
هانسی فلیک، راهێنەری بەرشلۆنە.

21/09/2025