هەنگاوەکانی دروستکردنی وێنە ترێندەکەی ژیریی دەستکرد

ترێندێک بەناوی "باوەشکردن بە منداڵیمدا" لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە.

ترێندەکە پێکهاتووە لە وێنەیەک کە لەلایەن چاتبۆتی جێمنای کۆمپانیای گوگڵەوە بەرهەمدەهێنرێت، تێیدا کەسەکە باوەشی کردووە بە خۆیدا کاتێک لە تەمەنێکی بچووکتردا بووە.

وێنەکە لەلایەن ئامرازی نانۆ بەنانای جێمنایەوە بەم هەنگاوانە بەرهەمدەهێنرێت:

  1. ئەپڵیکەیشنی جێمنای لە ئەپ ستۆر یان پلەی ستۆر داببەزێنە.
  2. هەژمارێک دروستبکە و بچۆرە ژوورەوە.
  3. دوو وێنەی خۆت بدە بە چاتبۆتەکە، یەکێکیان ئەم تەمەنەی ئێستا و یەکێکی دیکەیان کاتیک لە تەمەنێکی بچووکدایت.
  4. پاشان ئەم تێکستە بدە بە چاتبۆتەکە "click a cute polaroid picture of my older self hugging my younger self" یان دەتوانیت بە وردەکاریی زیاترەوە داوای وێنەکە بکەیت بەمجۆرە "Create A Polaroid-style photograph like a polaroid camera of these 2 photos keep the same facial features of both cutely posing together. The photo should have a natural, ordinary feel, with a slight blur and consistent lighting, as if taken with a flash in a dim room. The background should be white curtains and small fairy lights. Keep the faces unchanged and same to uploaded images, but capture a cozy, candid vibe between the two, like a sweet moment frozen on film"

دوای چەند چرکەیەک، جێمنای وێنە ترێندەکەت بۆ دروستدەکات، ئەگەر بە دڵیشت نەبێت، دەتوانی داوای لێبکەیت جارێکی دیکە هەوڵبداتەوە.