زانکۆی ئۆکسفۆرد ChatGPT بۆ هەموو خوێندکارانی دابین دەکات
زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاند، بووەتە یەکەم دامەزراوەی بەریتانیا کە دەستڕاگەیشتن بە وەشانی پەروەردەی ئامرازی ژیریی دەستکردی چات جی پی تی "ChatGPT" پێشکەش بە هەموو خوێندکار و ستافەکانی بکات.
وەشانی چات جی پی تی بۆ خوێندن "ChatGPT Edu"، بە تایبەتی بۆ بەکارهێنانی پەروەردەیی و خوێندن لەلایەن ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدراوە، دوای تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو لە ماوەی ساڵی رابردوودا، بە شێوەیەکی بەرفراوان دەخرێتە بەردەستی خوێندکارانی ئۆکسفۆرد.
پڕۆفیسۆر ئان ترێفێسن، جێگری سەرۆکی زانکۆکە بۆ دیجیتاڵ وتی :"هەموو خوێندکارەکانمان دەستیان بە وەشانی چات جی پی بۆ خوێندن دەگات، بۆ دەوڵەمەندکردنی شێوازی فێربوونیان، ئەمەش دەرفەتی نوێ بۆ گەڕان و دروستکردن دەهێنێتە ئاراوە".
شانبەشانی بەردەستخستنی ژیرییە دەستکردەکە، ژمارەیەک راهێنان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازەکە دەدرێت بە خوێندکارەکان و ستافی زانکۆکە.
22/09/2025