رووسیا لەو مشکانە دەکۆڵێتەوە لە بۆشایی ئاسمان گەڕاونەتەوە

ژمارەیەک مشک لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە
ژمارەیەک مشک لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە

پەیمانگەیەکی توێژینەوەی رووسیا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا پشکنین بۆ ژمارەیەک مشک دەکات کە 30 رۆژیان لەناو مانگێکی دەستکرد، لە بۆشایی ئاسمان بەسەربردووە.

مشکەکان کرابوون بە دوو گروپەوە، یەکێکیان لە رێگەی گۆڕانکاری بۆماوەییەوە، وایانلێکرابوو هەستیارتربن بە تیشکدانەوە، گروپەکەی دیکەش دەرمانیان پێدرابوو تاوەکو بەرگرییان زیاتر بێت بەرامبەر تیشکدانەوە.

لە ئەرکەکەدا شێوازی جیاوازی نیشتەجێبوون و خۆراک پێدانی جیاواز بۆ هەر یەک لە گروپەکان تاقیکراوەتەوە.

لە کۆی 75 مشک، 10 مشکیان لە تاقیکردنەوەکە رزگاریان نەبوو، بەڵام زانایان رایانگەیاند کە لە ئەنجامەکان رازین.

ئەو مانگە دەستکردەی تاقیکردنەوەکەی پێئەنجامدرا ناوی بایۆن-ئێمە، نەوەیەکی نوێی کەپسولی بۆشایی ئاسمانی رووسیایە، تایبەتە بە لێکۆڵینەوە بایۆلۆجییەکان.

ئەم مانگەدەستکردە، لە 20ـی ئابی ئەمساڵ، لە کازاخستانەوە هەڵدرا، هەزار و 500 مێش، 75 مشک و چەند زیندەوەرێکی دیکەی هەڵگرتبوو، لە 19ـی ئەیلول، گەڕایەوە سەر زەوی.