کونسوڵی فەڕەنسا: پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتییانە دەکەین

یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتییانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پێی وایە پارتە سیاسییەکان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە مامەڵە لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردندا دەکەن.

یان برێم: گرنگە هەڵبژاردن بەباشی بەڕێوەبچێت

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8 لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا رایگەیاند: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، ئەوەیە هەڵبژاردنەکە بە باشی بەڕێوەبچێت و بێگومان پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتییانە دەکەین".

"پارتەکان پرۆفیشناڵن و دەزانن چۆن بانگەشە بەڕێوەببەن"

سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا گوتی: "من هیچ ئامۆژگارییەکم نییە بۆ پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان پرۆفیشناڵن و دەزانن چۆن بانگەشە بکەن".