نەتانیاهوو: هیوادارم لە چەند رۆژی داهاتوودا بارمتەکان ئازاد بکرێن

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هیوایخواست لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم بارمتەکانی غەززە ئازاد بکرێن  و رایگەیاند، ئامانجیانە دانوستانەکان لە چەند رۆژێکدا بگەنە ئامانج.

دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە میسڕ

ئەم قسانەی نەتانیاهوو، لەکاتێکدایە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ حەماس لە میسڕ دەستپێدەکاتەوە، سەبارەت بە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە کەرتی غەززە.

دەیانەوێت لە چەند رۆژدا بگەنە ئەنجام

نەتانیاهوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەربارەی دانوستانەکان رایگەیاند، ئامانجیانە دانوستانەکان لە چەند رۆژێکدا بگەنە ئەنجام.

"سوپای ئیسرائیل قوڵایی ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکاندا دەمێنێتەوە"

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زیاتر روونیکردەوە و باسی ئەوەشیکرد، "ئێمە نزیکین لە بەدیهێنانی دەستکەوتێکی زۆر گرنگ، بە پەرۆشەوە کاری لەسەر دەکەین و هیوادارم لە چەند رۆژی داهاتوودا، بتوانین ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و وەرگرتنەوەی تەرمی مردووەکان لە یەک کاتدا رابگەیەنین، هاوکات هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لە قووڵایی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکاندا بەجێگیریی بمێننەوە".