شوێنەوارناسان: ستوونەکانی گرێ کەچەڵ هێمای مرۆڤن

لێکۆڵینەوە و کنەوپشکنینەکان لە گرێ کەچەڵی رەحای باکووری کوردستان بەردەوامە و توێژەران دەڵێن: دڵنیابووینەتەوە کە ستوونەکان هێمای مرۆڤن.

ئەو ستوونانەی کە لە شێوەی پیتی "T"ـن هێمای مرۆڤن


لێکۆڵینەوەکان لە رەحای باکووری کوردستان دەریانخستووە، لەبارەی ئەو ستوونانەی کە لە شێوەی پیتی "T" ئینگلیزی دەچن و دەڵێن: ئەم ستوونانە شێوەی مرۆڤن و هێمابوون بۆ ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا ژیاون.
پڕۆفیسۆر دکتۆر نەجمی کارول، سەرۆکی تیمی کنەوپشکنینەکان لە گرێ کەچەڵ رایگەیاندووە: "پێشتر گومانمان دەکرد ئەو ستوونانە کە وەکو راگر لەو کاتەدا بەکارهاتوون، هێمای جەستە و رووخساری مرۆڤێک بن، ئێستاش پاش لێکۆڵینەوەکان دڵنیاین لەو بۆچوونەمان و بەڵگەمان لەبەردەستایە".

Karahantepe'de bulunan insan yüzü betimli T biçimli dikilitaş, Neolitik çağ insanının kendini T biçimli sütuna işlediği ilk örnek olarak insanlık tarihine ışık tuttu. ( Kültür ve Turizm Bakanlığı - Anadolu Ajansı )

پێشەوەی ستوونەکان شێوەی رووخساری مرۆڤ لەخۆدەگرن


ئەم دکتۆرە جەختی لەوەکردووەتەوە، بەشی پێشەوەی ستوونەکان شێوەی رووخساری مرۆڤ لەخۆدەگرێت، کە هێڵی روومەت و چاڵایی چاوەکان و لووتیان لەسەر دروست کراوە و بە روونی دیارن.
ئەم شێوەی روخسارەش لەسەر یەکێک لەو ستوونانە بینراوە کە لە ئەمساڵدا دۆزراوەنەتەوە.
توێژەران دەڵێن، بەشە ئاسۆییەکەی ستوونەکە سەر بووە و بەشە ستونییەکەی جەستەبووە، ئەوانەی لەناو ماڵەکاندا بەکارهاتوون بچوکتربوون لەوانەی لە شوێنە گشتییەکاندا هەبوون، هەرچەندە ئەم ستوونانە بۆ هەڵگرتنی سەقفەکان بەکارهاتوون، بەڵام لە هەمان کاتدا هێمابوون بۆ ئەو مرۆڤانەی کە لە ناو کاتەدا ژیاون.