بەمزووانە تێسلا دەتبات بۆ بازاڕ و ئۆتۆمبێلەکەشت بۆ رادەگرێت

ئۆتۆمبێلی تێسلا
ئۆتۆمبێلی تێسلا

ساڵانێک لەمەوبەر ئەو بیرۆکەیەی کە ئۆتۆمبێلێک بە بێ شۆفێر بەسەر شەقامەکاندا بڕوات لە خەیاڵی زانستی دەچوو، بەڵام لەپاش سەرهەڵدانی تەکنەلۆجیاکە، رۆژانە بەخێرایی گەشە دەکات.

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، بەڵێنیدا توانای ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بەهێزتر بکات، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە وەشانی سیستمی 14.1ـی شۆفێریکردنی سەربەخۆی تێسلا پیشان دەدات، هەوڵ دەدات شوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێل بدۆزێتەوە.

ملیاردێرە ئەمریکییەکە نووسیویەتی: "بەم زووانە ئۆتۆمبێلی تێسلا دەتباتە بەردەم دووکانەکە و پاشان بەتەنیا شوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دەدۆزێتەوە".

هەروەها وتیشی:"کاتێک ئامادە بوویت دوکانەکە بەجێبهێڵیت، تەنیا دوگمەی بانگهێشت کردن لە مۆبایلەکەت دابگرە، ئۆتۆمبێلەکە دێتەلات".