کۆبوونەوەی ئەندامانی یۆرۆڤیژن بۆ دوورخستنەوەی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە
پاڵنەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەندامانی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤین، لەماوەی ڕابردوودا پلانیان دانا بۆ کۆبوونەوە و دوورخستنەوەی ئەم وڵاتە لە بۆنەکە، بەڵام ئێستا بۆچوونەکەیان گۆڕیوە.

بڕیارەکە فەرمییە
بەشێوەیەکی فەرمی، ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پەخش و ڕێکخەرانی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن، هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی ئەندامانی بۆنەکەیان بۆ دوورخستنەوەی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

ئیسرائیل دەمێنێتەوە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئیسرائیل دەتوانێت بۆ ساڵی داهاتوو بەشداریی لەم بۆنەیەدا بکات و کێبڕکێ بکات بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین و خۆشترین دەنگی ئەوروپا.

ئاگربەست هۆکاری ئەم پێشهاتەیە
ئاماژە بەوەش دراوە؛ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، هاوتای کۆتاییهاتنی هێرشەکان و کۆبوونەوەی لایەنەکان لە ناوچەکەدا، پاڵنەرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە و مانەوەی ئیسرائیل لە هاوکێشە موزیکییەکەدا.

14/10/2025