لە دوبەی ئۆتۆمبێلی ئاسمانی تاقیکرایەوە
شێوە عومەر 14/10/2025
کۆمپانیای شی پێنگ ئەیرۆتی چینی، کە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلە ئاسمانییەکان، یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە شاری دوبەی ئەنجامدا.
حەوت هەزار داواکاریی پێشوەختە تۆمارکراوە
کۆمپانیاکە رایگەیاند، لە ئێستاوە 600 داواکاری لە کۆمپانیاکانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو وەرگرتووە و لە جیهانیشدا حەوت هەزار داواکاریی پێشوەختەی وەرگرتووە.
ئامانجی کۆمپانیاکە سادەکردنەوەی گەشتکردنە لەرێگەی ئاسمانەوە، ئۆتۆمبێلە ئاسمانییەکە هەردوو لێخوڕینی ئۆتۆماتیک و دەستی هەیە، جارێ نرخەکەی لە وڵاتانی دەرەوەی ئاشکرانەکراوە، بەڵام لە چین نرخەکەی کەمترە لە 281 هەزار دۆلار.
ئێستا بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی تیشکیان خستووەتەسەر کارپێکردنی ئۆتۆمبێلە ئاسمانییەکان وەکو تەکسی، لە ساڵی 2026، دوو کۆمپانیای ئەمریکی خزمەتگوزاری تەکسی ئاسمانی، بازرگانی لە ئەبوزەبی و دوبەی دەست پێدەکەن.
شێوە عومەر
14/10/2025