شەقامی شارۆچکەیەکی باکووری کوردستان کرا بەناوی ئەحمەد کایاوە

بە بڕیاری شارەوانیی شارۆچکەیەکی باکووری کوردستان، ناوی شەقامێک دەکرێت بەناوی ئەحمەد کایا گەورە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد.

شەقامەکە لە شارۆچکەی میدیاتە

لە شارۆچکەی میدیاتی پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان، بە بڕیاری شارەوانی، شەقامێکی شارۆچکەکە، دەکرێت بە ناوی ئەحمەد کایا، گەورە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد.

دەیانەوێت یادی ئەحمەد کایە بە زیندوویی بهێڵنەوە

شارەوانیی ئەم شارۆچکەیە، سەر بە ئاک پارتییە، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ئەحمەد کایا، ناوی شەقامی مێزارلیک/1ـیان گۆڕیوە و لێرە بەدوا بە شەقامی ئەحمەد کایا ناودەبرێت.

ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شارەوانییەکە کە لەسەر هەژماری تایبەتیی خۆیان لە تۆڕی X بڵاویانکردووەتەوە، "دڵخۆشین بە پاراستنی ناوی ئەحمەد کایا و زیندووکردنەوەی ناوی لە میدیات، کە لەڕێگەی هونەرەکەیەوە گەیشت بە دڵمان و لەڕێگەی دەنگیەوە ئیلهامی بەخشی بە ملیۆنان کەس.