لە ڕێگەی کەناڵ8ـەوە 13 گرفتی هاونیشتمانییان لە بادینان و شنگال چارەسەرکران
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی کەناڵ8 لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە سنووری شنگال، 13 کێشەی خزمەتگوزاری، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاونیشتیمانییان هەیە چارەسەرکراون.
3 کێشە لە سنووری ئاکرێ چارەسەرکراون
لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ، تیمی کەناڵ8 لەو سنوورە بەدواداچوونیان بۆ سێ کێشە و گرفتی هاونیشتمانییان کرد، کە بریتیبوون لە:

کێشەی قیرتاونەکردنی شەقامی 20 مەتری و 40 مەتری ئاکرێ
کێشەی ناوچەی پیشەسازی ئاکرێ
گرفتی جووتیارانی ناحیەی گردەسێنی سەر بەو شارۆچکەیە
دوای بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، توانرا هەرسێ کێشەکە چارەسەربکرێن.
5 کێشە لە سنووری زاخۆ چارەسەرکراون
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆش، لەماوەی مانگی رابردوودا تیمی کەناڵ8 توانیان بەدواداچوون بۆ پێنج کێشەی هاونیشتمانییان بکەن و چارەسەرەکانیشیان خستەڕوو.

تیمی کەناڵ8 لە زاخۆ بەدواداچوونیان بۆ:
کێشەی گەڕەکەکانی نزیک لە ڕووباری هشکەرووی شارەکەیان کرد
هەروەها کێشەی مەیدانی ئاژەڵانی زاخۆ
و گرفتی ژمارەک غازفرۆش لەو شارۆچکەیە خستەڕوو.
کێشەی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ
هاوکات تیمی کەناڵ8، بەدواداچوونیان بۆ دوو پرسی وەرزشی لە زاخۆ کرد، کە ببوونە مایەی نیگەرانی بۆ گەنجان و هەوادارانی یانەی زاخۆ بۆ تۆپی پێ، هەردوو پرسەکەش بریتی بوون لە:

کێشەی چیمەنی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ، کە سەرباری دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا، بەڵام چیمەنەکە تەواو نەکرابوو، یانەی زاخۆ بەناچاری یارییەکانی لەناو یاریگای یانەی دهۆکدا ئەنجامدەدا.
کێشەی پێنەدانی ڤیزا بە هاندەرانی یانەی زاخۆ
پرسی دووەمی زاخۆ، پێنەدانی ڤیزا بوو لەلایەن حکومەتی بەحرەینەوە بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە بینینی یاری زاخۆ و سەترەی بەحرەینی لە وڵاتی بەحرەین، بەهۆی بەدوادچوونەکانی تیمی کەناڵ8، هەر پێنج کێشە لە سنووری زاخۆ چارەسەرکران.
3 کێشە لە سنووری شنگال چارەسەرکراون
لە سنووری شارۆچکەی شنگالیش، تیمی کەناڵ8 لەماوەی مانگی رابردوودا توانی سێ کێشەی هاونیشتمانییان بخەنەڕوو و دواتر چارەسەرکران کە بریتبوون لە:

کێشەکانی نەبوونی بەنزینخانە لە شارەدێی سنوونێ
کردنەوەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی فەڕەنسی لە شنگال
گرفتی ئاوەڕۆ لەناو سەنتەری شنگال
هەموو کێشەکان لە ڕێگەی کەناڵ8ـەوە چارەسەرکران.
25/10/2025