کورتوڵموش: دەچینە قۆناغێکی بێچەک و دیموکراسییەت

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ کشانەوە لە خاکی باکووری کوردستان و تورکیا، بە قۆناغی نوێ ناودەبات و دەڵێت، بەهیوان پەکەکە لە زووترینکاتدا کۆتایی بە بوونی  خۆی بهێنێت.

دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە وتارێکیدا کە لە شاری باڵکئەسیر پێشکەشیکرد، لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە خاکی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، لە ڕۆژی دووشەممەوە، قۆناغێکی دیکەی پرۆسەکە تەواوکرا و قۆناغیکی نوێ دەستیپێکرد.

چەک لە رابردوودا جێهێڵراوە

کورتوڵموش کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییە، باسی لەوەشکرد، دەچنە قۆناغێکەوە کە چەک لە ڕابردوودا بەجێهێڵراوە و تەنیا دیموکراسییەت و بیرکردنەوە بڕیار دەدەن.

"بەهیوانی پەکەکە و هاوشێوەکانی لە ناوچەکە نەمێنن"

کورتوڵموش لەبارەی ئەو هێزانەی پەکەکەش کە کشاونەتەوە، گوتی، "بەهیواین ئەو هێزانە و پەکەکەش لەودیو سنوورەکانیشەوە، لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە بوونیان بهێنن و نەک لە تورکیا، بەڵکو لە عێراق، ئێران، سووریا و ناوچەکانی دیکەش، جارێکی دیکە باسی تیرۆر نەکرێت."

"ناکرێت دەستێک لە سندوقی دەنگدانی دەنگدان و دەستێک بە چەکەوە بێت"

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ناکرێت هێزێک دەستێکی لە سندوقەکانی دەنگداندا بێت و دەستێکی بە چەکەوە بێت و گوتیشی، "بەهیواین پەکەکە و هەموو گرووپە هاوشێوەکانی، لە ناوچەکە نەمێنن و تورکیاش بۆ گەیشتنە ئەو ئامانجە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ."