ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ لە چین نرخی مۆبایلێکی هەیە

ڕۆبۆتی بومی
ڕۆبۆتی بومی

کۆمپانیای نۆتیکس ڕۆبۆتیکس، کە بنکەکەی لە پەکینە، ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤی بە ناوی بومی ئاشکراکرد کە نرخەکەی هێندەی مۆبایلێکی پێشکەوتوو دەبێت و هەزار و 400 دۆلارە.

بەرزییەکەی یەک مەترە

کۆمپانیاکە ڕۆبۆتەکەی لەکاتی ڕۆیشتن و سەماکردندا پیشاندا و بەشێوەیەک بەرنامەسازی کراوە ڕێگە بە جێبەجێکردنی ئەرکی پەروەردەیی دەدات، بە پێچەوانەی ڕۆبۆتە پێشکەوتووە گرانبەهاکانەوە، ڕۆبۆتی بومی بەرزییەکەی یەک مەترە و کێشەکەی 12 کیلۆگرامە.

داواکاری پێشوەختە

لەمساڵدا داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی ڕۆبۆتەکە بەردەستدەبێت و دەتوانرێت لە چینەوە ئەم ڕۆبۆتە داوا بکرێت.