غازی کۆرمۆر گەیشتە دهۆک
کۆمپانیای دانە غاز و کریسنت پێترۆلیۆم، بەرهەمهێنانى گازى سروشتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیاندووەتە 750 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا، کە بەرهەمى گازى سروشتى کۆڕمۆر بووەتە هۆى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى کە ئێستا لە سەنتەرى شارەکانى سلێمانى و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک هەیە و بڕیارە تاوەکو کۆتایى ساڵى داهاتوو سەرجەم هاونیشتمانیان کارەباى 24 کاتژمێریان پێبگات.
غازى سروشتى کۆرمۆر بە گوێرەى لێکۆڵینەوەکان نزیکى 40-45%ى کۆى گشتى غازى عێراق پێکدەهێنێت.
هەوڵەکان لە ناوخۆ و دەرەوە بۆئەوەیە کە بەبەرهەمى ناوخۆیی غاز کێشەى غازى عێراق چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە هاوردەکردنى غاز لە وڵاتان بهێندرێت.
بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا
بەکارهێنانى غازى سروشتى لە کێڵگەى کۆرمۆر تەنیا بۆ بەرهەمى کارەبا نییە بەڵکو بۆ ناوچە پیشەسازییەکانیش بەکاربهێندرێت، بۆ ئەو مەبەستە سیاسیەتى یەکێتى وەک سەرۆکى یەکێتیش دەڵێت "ئێمە نامانەوێت دۆسیەى غاز بەدەردى نەوت بڕوات بەڵکو بۆ هەموو خەڵکى کوردستان بەکاربهێنردێت".
پاراستنی ژینکە
بەکارهێنانى غاز لە پیشەسازى، وادەکات، چەندین سوودى هەبێت، لەوانە، پاراستنى ژینگە، کەمبونەوەى تێچووى بەرهەمهێنان، منافەسەى بازاڕ لەوەى کە بەرهەمەکان تێچوویان کەمتردەبیت ئەمەش وادەکات کە نرخەکە هەرزانتربێت و هەروەها بۆ دۆخى ئابوورى و زیادبونى کارگەشى بەدوادادێت، هەروەها خەڵکیش بەدواى بابەتى هەرزانەوەیە.
لەبوارى بەرهەمهێنانى کارەبا سوودێکى زۆر لە بەرهەمى غازى کۆرمۆر بیندراوە، بۆ نمونە ئێستا کارەباى 24 کاتژمێرى کە بۆ هاونیشتمانیان بەرهەمدەهێندرێت بە بەرهەمى غازى کۆرمۆرە.
لەو بارەیەشەوە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەی گەیاندنی بۆری گازی سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک، لە پارێزگاى دهۆک کردەوە و ڕایگەیاند، "وێستگەى کارەباى کواشێ لە دهۆک، بەهۆى نەبوونى گازوایل و دیزڵ نەتوانراوە سوودى لێ وەربگیرێت، بەڵام لەمەولا ئەو گازەى کە لە کۆرمۆرەوە بە بۆری دێتە هەولێر بەشێکیشی دەچێتە دهۆک و بۆ وێستگەى کارەباى دهۆک سوودی لێ دەبیندرێت".
وردەکاری بابەتەکە
هەرێمى کوردستان خاوەنى 34 وێستگەى بەرهەمهێانى کارەبایە ئەو وێستگانە پێشتر بە گازوائیل کاریان دەکرد، بەڵام پاش زیاد کردنى بەرهەمى غازى سروشتی لە کێڵگەى کۆرمۆر بیر لەوە کرایەوە کە وێستگەکان بەغاز کاربکەن چونکە سوودەکانى زۆر زیاترە وەک ئەوەى لە سەرەوە باسمکرد.
سوودەکانی بەکارهێنانی غازی سروشتی
بەکارهێنانى غاز لە پیشەسازى، وادەکات، چەندین سوودى هەبێت، لەوانە، پاراستنى ژینگە، کەمبونەوەى تێچووى بەرهەمهێنان، منافەسەى بازاڕ لەوەى کە بەرهەمەکان تێچوویان کەمتردەبیت ئەمەش وادەکات کە نرخەکە هەرزانتربێت و هەروەها بۆ دۆخى ئابورى و زیادبونى کارگەشى بەدوادادێت، هەروەها خەڵکیش بەدواى بابەتى هەرزانەوەیە.
وێستگەکان بەمجۆرە دابەشبوون
دهۆک؛ 6
هەولێر؛ 10
سلێمانى؛ 18
وەک پێشتر سەرۆکى یەکێتى چەندینجار باسی لەوەکرد کە ئەوان نایانەوێت غاز هەناردە بکرێت، بەڵکو دەیانەوێت بۆ هەموو خەڵکى هەرێمى کوردستان بەکاربهێندرێت و سوودى لێوەربگرن، هەر لە بەرهەمینانى کارەبا، غازى ماڵان ئەوەى بە بتڵ دەفرۆشرێت، لە شارەکان، یان ئەوانەى لە سیتیەکان بە بۆرى دەدرێت بە هاونیشتمانیان.
سیاسەتی یەکێتی دەربارەی پیشەسازیی غازی سروشتی
هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەبووە کە هاونیشتمانیان ڕاستەوخۆ سوود لە غازى سروشتى وەربگرن، نەوەک ئەو بەرهەمە ڕەوانەى دەرەوە بکرێت.
سیاسەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەنییە غاز بۆ دەرەوە ڕەوانەبکرێت ئەوە قسەیەکە کە بافڵ جەلال تاڵەبانى لە چەندین شوێن ئەوەى گووتووە.
سیاسەتى سەرۆکى یەکێتى بەوشێوەیە کە نوێنەرانى حیزبەکە لە حکومەت بەردەوام جەخت لە کارئاسانى بۆ پڕۆژەکان بکەن بە ئامانجى ئەوەى هەموو هاونیشتمانیان لە هەرشوێن و شارێکى هەرێمى کوردستانن خزمەتبکرێن.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان لەگەڵ ئەوەن کە وەبەرهێنان بەو غازە بکرێت، بۆنمونە غازەکە بکرێت بە کارەبا و کارەباکە بخرێتە خزمەتى هاوڵاتیان ، نەوەک بچین غازەکە بفرۆشین و ژێرخانى وزەمان خراپبێت.
28/10/2025