سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: جیهان بە قووڵترین گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت؛ ڕابردوو ستراتیج نییە
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی دیواری بەرلینەوە، جیهان بە قووڵترین گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت و دەڵێت، پێویستە بە ئاگابین بەرامبەر بە گۆڕانکارییە تەکنەلۆجی و زانستییەکان و ژیریی دەستکرد.
"جیهانی وەبەرهێنانی ئازاد کۆتاییپێهاتووە"
لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە لوتکەی ئەپێک لە کۆریای باشوور، کارنی گوتی: "ئەو جیهانە کۆتاییهاتووە، کە یارمەتیی فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئازادی دەدا".
گەورەترین گۆڕانکاری لەدوای ڕووخانی دیواری بەرلینەوە
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا زیاتر ڕوونیکردەوە و باسی ئەوەشیکرد، "جیهان لەدوای ڕووخانی دیواری بەرلینەوە بە قووڵترین گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت، ئەو جیهانەی پێشوو کۆتاییهات، کە تیایدا لوتکەی ئەپێک گەشەی سەند و یارمەتیی فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئازادی دەدا و خۆشگوزەرانیی بۆ گەلەکانمان دەهێنا".
"ڕابردوو ستراتیج نییە"
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند، پێویستە بە ئاگابین بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکان، چونکە ڕابردوو ستراتیج نییە، پابەندبوون بە ڕابردووەوە دەبێتەهۆی پشتگوێخستنی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکان، کە خۆیان لە گۆڕانکارییە تەکنەلۆجی و زانستییەکاندا دەبیننەوە، لە گواستنەوەی وزە و بێگومان لە گرنگترینیاندا کە لە ژیریی دەستکرددا خۆی دەبینێتەوە".
31/10/2025