زیاتر لە ملیۆنێک کەس ناتەندروستانە پەیوەستن بە ChatGPTـیەوە

چاتبۆتی زیرەکی چات جی پی تی
چاتبۆتی زیرەکی چات جی پی تی

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، خاوەنی چات جی پی تی، ژمارەیەک ئاماری ئاشکراکرد، لەبارەی ئەو گفتوگۆ هەستیارانەی بەکارهێنەران لەگەڵ چاتبۆتەکەدا دەیکەن لەبارەی خۆکوشتن و خەمۆکییەوە، ئاشکرایکرد زیاتر لە ملیۆنێک بەکارهێنەر پەیوەستبوونێکی سۆزداری ناتەندروستیان بە ئامڕازەکەوە پەیداکردووە،

گفتوگۆکان پلانی خۆکوشتن لەخۆدەگرن

ئۆپن ئەی ئای ڕوونیکردەوە %0.15ـی بەکارهێنەرانی چالاکی هەفتانەی چاتبۆتەکە، پەیوەستبوونێکی ناتەندروستییان بە مۆدێلەکەوە پەیداکردووە.

خەمڵاندنەکانی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکەن کە گفتوگۆکانی %0.15ـی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکە، ئاماژەی راستەوخۆ و ڕوونی خۆکوشتن و پلانی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن لەخۆ دەگرێت.

1.2 ملیۆن کەس پەیوەستن بە چاتبۆتەکەوە

هەرچەندە ئەم ڕێژانە زۆر کەم دەردەکەون، بەڵام بەراوردکردنیان بە ژمارەی بەکارهێنەری چالاکی هەفتانەی چات جی پی تی کە گەیشتووەتە 800 ملیۆن، واتە ژمارەی ئەو کەسانەی کە پەیوەستبوونێکی سۆزداری ناتەندروستییان پەیدا کردووە دەگاتە 1.2 ملیۆن بەکارهێنەر، ئەگەری دەرکەوتنی هەمان نیشانە لە 2.4 ملیۆن بەکارهێنەری دیکەدا هەیە.

ئەم ئاشکراکردنە وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی کۆمپانیاکە دێت، بۆ باشترکردنی وەڵامدانەوەی مۆدێلەکانی لە گفتوگۆی تایبەت و هەستیاردا کە ئاماژە بە کێشە دەروونییەکان دەکات.